ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی مه‌ریوان ڕایانگه‌یاند كه بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی هه‌میشه زیندوو “موختار ئه‌حمه‌دی” له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆده‌بنه‌وه و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكی ئازادیخۆازی شاری مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕوژی گیانبه‌ختكردنی “موختار ئه‌حمه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به‌ڵێنیان دا كه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندوه كۆببنه‌وه و ڕێز له بیره‌وه‌رییه‌كانی بگرن.