ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیلام به ناوه‌كانی “حسێن عاشووری”، “عه‌زیم یادگاری”، “فه‌رشاد ئایینی”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی”، “وه‌حید چاوران”، “ناسر ڕه‌زایی” و “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام ئه‌و ٨ هاووڵاتیه‌ی به “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ئیجماع و ته‌بانی بۆ ئه‌نجامدانی تاوان دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” و “هه‌ڵگرتنی چه‌ك” تۆمه‌تبار كردووه. به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگا، ئه‌و ٨ كه‌سه ئه‌بێ له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلام بناسێنن. له نێو ئه‌و ٨ تۆمه‌تباره، له ئێستادا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی “وه‌حید چاوران”، “ناسر ڕه‌زایی” و “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئیلام ڕاگیراون.