له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “موسته‌فا ئوفتاده” و “سه‌لام مه‌حموودی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، “موسته‌فا ئوفتاده”ی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كارخانه قه‌ند”ی پیرانشار، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها “سه‌لام مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵی دانیشتووی ئه‌و شاره له بازاڕچه‌ی مه‌رزی ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.