کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی سنفی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌گه‌ڵ “زه‌هرا سه‌یاد دلشادپور”

دیداری چالاكانی سنفی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌گه‌ڵ زه‌هرا سه‌یاد دلشادپور

ڕۆژی ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی سه‌ردانی ماڵی هاوكارێكیان به‌ ناوی “زه‌هرا سه‌یاد دلشادپور” كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه‌ سنفیه ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر “زه‌هرا سه‌یاد دلشادپور” ده‌بیری زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌خانه‌نشینی ئیجباری مه‌حكووم و پله‌كانی له‌ لایه‌حه‌ی ڕیزبه‌ندی كه‌م كرایه‌وه‌. چالاكانی سنفی فه‌هه‌رنگیانی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی موعه‌لیمان، مامۆستایان و خوێندكاران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.