ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی به‌لووچستان كرا و هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا جێگیر كران.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌ی نیزانی له پارێزگاكانی دیكه‌وه ڕه‌وانه‌ی زاهیدان و شاره‌كانی دیكه‌ی به‌لووچستان كراوه. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ترسی لێ نیشتووه و ده‌یه‌وێت به ملیتاریزه كردنی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك بگرێت.