ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، “كامیار فه‌كوور” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌سار بۆ جارێكی دیكه بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.
“سه‌روناز ئه‌حمه‌دی” هاوژینی “كامیار فه‌كوور” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا چاوپێكه‌وتنێكی كورتی له‌گه‌ڵی دا بووه و له ئێستادا “كامیار” له به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین ڕاگیراوه. شایانی باسه كه ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانان، “كامیار فه‌كوور” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوانی سیاسی به دوای بڕیاری شۆرای ڕیزبه‌ندی زیندان له به‌ندی ٤ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرابوون.