ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی قه‌شقایی و هێزه ئینتزامییه‌كان له ناوچه‌ی فه‌راشبه‌ندی فیرووزئاباد ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س له هێزكانی ڕژیم كوژران و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه كه هۆكاره‌كه‌ی هێشتا ڕوون نه‌كراوه له ناوچه‌كانی فهراشبهند، قیر و هێنگام له شارستانی فیرووزئابادی فارس ڕوویداوه و وێڕای كوژرانی سێ هێزی ئینتزامی، سیخۆڕێكی ئه‌فغانستانی و كارمه‌ندێكی شیركه‌تی ئاو كوژراون، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی پاسگای فهراشبهند و سه‌ربازێك به‌سه‌ختی بریندار و له كۆما دان. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كه‌سێكی دیكه‌ش له ناوچه‌ی بابانهجیمی قیر و هێنگام له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو كوژرا.