بەپێی هەواڵێك كە لە هەواڵدەری تەسنیم بڵاو كراوەتەوە، لە کۆی گشتی زیاتر لە ١٠٦ هەزار قوتابخانەی حکوومی لە سەرتاسەری ئێران، نزیکەی ٧ هەزار قوتابخانە ئاوی خواردنەوەی پاكی شار و لادێیان نییە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ئاماری پەروەردە و بارهێنان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی قوتابخانەکان کراوە و باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە ٥ هەزار قوتابخانە ئاودەستیان نییە و نزیکەی ١٢ هەزار قوتابخانەش سیستمی ئاوەڕۆیان نییە. جێگای ئاماژەیە كه ئەو ئامارانە لە لاپەڕەكانی ڕژیمەوە بڵاو دەكرێنەوە و زۆر جاریش زانیاریی ڕاست نادرێت و ئامارەكان زۆر زیاتر لەوانەن كە ئاماژەی پێ دەكرێ، هەروەها بەشی زۆری ئەو قوتابخانانە لە ناوچە پەراوێزنشینەكانی وەك سیستان و بەلووچستان، لوڕستان و كوردستان ههڵكهوتوون.