“تەیفوور سەلیمی بابامیری”، تەمەن ٤٧ ساڵ، دانیشتووی شاری بۆكان، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، لە مانگی ڕەشمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزهكانی ڕژیمهوه لە شاری بانە ڕفێندرا.
دوای تێپەڕینی ٧ مانگ بهسهر كاتی دەستبەسەركردنی “تەیفوور سەلیمی بابامیری”، ناوبراو لە ژێر ئەشكەنجە دایه و چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی زانیارییهكان، “سەلیم بابامیری” بە هۆی ئەشکەنجەی هێزه ئهمنیهكان، تووشی شکانی توندی قۆڵ و شان و دڕانی پەردەی گوێ بووه و زیان بەر چاوی كەوتووە. سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە جارێک لە کاتی ئەشکەنجەدان بە مەبەستی بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ تووشی جەڵتەی مێشک بووە. دەگوترێ “سەلیمی بابامیری” لە ژێر ئەشکەنجەدا ڕووبەڕووی تۆمەتی قورس بووەتەوە و ژیانی لە مەترسیدایە.