به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مه‌نووچێهر فه‌لاح” خه‌ڵكی ڕه‌شت، “محه‌ممه‌دمێهدی وسووقیان” خه‌ڵكی گوڵپایگان” و “فه‌رزاد موعه‌زه‌می گوده‌رزی” خه‌ڵكی برووجێرد پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌نووچێهر فه‌لاح” مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی ڕه‌شت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازرایه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بارمته‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نیان بۆ داناوه به‌ڵام دادستانی ڕه‌شت له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و لاوه دژایه‌تی ده‌كات. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌دمێهدی وسووقیان” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی گوڵپایگان وێڕای تێپه‌ڕینی چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای گوڵپایگان، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ناوبراو كوڕی “مه‌عسوومه یاوه‌ری” به‌ندكراوی سیاسیه كه له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه و گیانی له مه‌ترسی دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی برووجێرد به ناوی “فه‌رزاد موعه‌زه‌می گوده‌رزی” كه سێ حه‌فته له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا، ناڕوون و نادیاره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی نییه.