کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “په‌ره‌ستو ئه‌حمه‌دی”

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌ره‌ستو ئه‌حمه‌دی 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی هونه‌رمه‌ند “په‌ره‌ستو ئه‌حمه‌دی” و ناوبراویان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران بانگهێشت كرد.

“په‌ره‌ستو ئه‌حمه‌دی” هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی دانیشتووی شاری تاران، به‌ هۆی وتنی گورانیك بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم له‌ شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ره‌شه‌ی لی كرا.