کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی ئیلام و سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی ئیلام و كرماشان 1 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و ئیلام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، باوك و كچێكی خه‌ڵكی ئیلام به‌ ناوه‌كانیمه‌حموود سادقیوهۆدا سادقیكه‌ له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنیموحسین قه‌یسه‌ریدا به‌شداریان كردبوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری سه‌قز ڕۆژی ٢٤ی خه‌رمانان لاوێكیان به‌ ناویلوقمان بیداریله‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باوكی لوقمان له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌بێ هۆكار ئه‌و لاوه‌یان له‌ كاتی چوونه‌ده‌روه‌ له‌ نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.