کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “كورۆش عه‌بدی” له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان

ناڕوونی چاره‌نووسی كورۆش عه‌بدی له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراوی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوی “كورۆش عه‌بدی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “کوررۆش عەبدی” ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی دیواندەرە لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا‌. ئێستا یازدە ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و لاوه‌ تێپەڕ ده‌بێت و هیچ زانیارییه‌ك لەسەر هۆکاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییە.