ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان و ڕاسه‌ك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ستدا.
شه‌وی سێشه‌ممه، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “سه‌یدعه‌لی ئاسكانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “قاسم ئاوا”ی سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “سه‌نائۆڵڵا ئانشینی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له جاده‌ی كۆنی زاهیدان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا.