به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئازاد حاجی میرزایی” خه‌ڵكی سنه، “ئه‌میر ئه‌مینی” خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو و باقی مه‌حموودپور” خه‌ڵكی بانه “پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
“ئازاد حاجی میرزایی”، چالاکی ژینگەپارێزی خه‌ڵكی سنه بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان لەلایەن هێزەكانی ڕژیم لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر كرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاریی لەسەر دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌میر ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو،ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و چاره‌نووسی نادیاره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بانه به ناوی “باقی مه‌حموودپور” ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.