کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی به‌رینی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”

خۆپێشاندانی به‌رینی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌، كۆبانێ، قامیشلوو و چه‌ند شاری دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆرشی “ژن،ژئان،ئازادی” كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا” و وتنه‌وی دروشم، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان و ئێران بوون.