کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ مهاباد

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، كرێكارێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “سه‌یدئه‌سعه‌د ڕازی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ید ئه‌سعه‌د ڕازی” له‌ كاتی كاركردن دا كه‌وتۆته‌‌ نێو ئامێری پاڵپڕی كاغه‌ز له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مهاباد و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و كرێكاره‌ خێزاندار و خاوه‌نی چوار منداڵ بووه‌.