ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “شه‌هرام ڕه‌سووڵزاده” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، “شه‌هرام ڕه‌سووڵزاده” له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری “كانی زه‌رد”ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران پێكرا و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
