ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی “پاك سه‌مه‌ن” له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٨٢ كرێكار به ١٢ ساڵ پێشینه‌ی كاری له‌و كارخانه كار ده‌كه‌ن و ئیداره‌ی كار هیچ كات سه‌ردانیانی نه‌كردووه تاكوو گوێ به كێشه و گرفته‌كانیان بدات. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكاران له ئاست ساعه‌تی كاری زۆر ناڕازین و ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایایان زۆر نزمه و تێچوو و داهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه.