x
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، یه‌ك ڕۆژ به‌دوای ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا”، هلیكۆپته‌ره‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كانی كوردستاندا ده‌سووڕێنه‌وه و هێزێكی زۆری نیزامی له سه‌ر شه‌قامه‌كان جێگیر كراون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، مه‌یدان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، قوروه، بیجاڕ، دیوانده‌ره، بۆكان و مهاباد به هێزی سه‌ركوتگه‌ر ته‌نراوه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار، نیشانه‌شكێنه‌كانی سپای پاسداران جێگیر كراون. هه‌روه‌ها له ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووان و نێو شه‌قامه‌كانی شاردا ماتۆڕسه‌وار و ئۆتومبێله زرهیهكانی ڕژیم جێگیر كراون و له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان دا بازگه‌ی پشكنین دانراوه.
