ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری سنه له لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له كه‌یفه‌رخواستی “كامران ساختمتانگه‌ر”دا هاتووه بریتین له: “بڵاوكردنی بانگه‌واز بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی”، “بڵاوكردنی وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و په‌یامه‌كانی دایه شه‌ریفه”، “پشتیوانی عه‌له‌نی له بنه‌ماڵه‌ی ڕامین حسێن په‌ناهی”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و چالاكه كرێكارییه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردووه.
