“ئیسماعیل خه‌تیب” وه‌زیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیوونی دا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له میدیا فارسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن، ئه‌منیه‌تیان نابێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیسماعیل خه‌تیب” زۆرتر باسی له تهلهفزیوونه فارسیه‌كان كردووه به‌ڵام ته‌واوی میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی وه‌كوو مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر داهاتووی نیزام ناوبردووه و ڕایگه‌یاندووه كه پشتیوانی وڵاتانی جیهان له‌و میدیا فه‌رمیانه نابیته هۆی پارێزراوبوونیان و ئه‌گه‌ر ده‌ست له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌ڵ نه‌گرن ئه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ریان.