کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی مێرمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

بانگهێشتی مێرمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، “ڕۆژان مەلەکی”، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵكی گوندی “تەنگیسەر” و دانیشتووی شاری مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی شاری مه‌ریوان بەهۆی نووسینی دروشم “ڕۆژان مه‌له‌كی”یان بانگهێشت کردووە. ناوبراو دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی توندی هێزە ئەمنییەکان ئازاد کراوه‌.