به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران، بازاڕیان و كاسبكاران به شێوه‌ی گشتی په‌یوه‌ست به مانگرتن بوون و دووكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پاش بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ مانگرتنی گشتی له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، بازاڕیان له شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان، بانه، سنه، مه‌ریوان، كامیاران، دیوانده‌ره، مهاباد، پیرانشار، كرماشان، شنۆ، میاندووئاو، ڕه‌وانسه‌ر، پاوه، ئیسفه‌هان، شیراز، تاران، مه‌شهه‌د، ڕووده‌ن، ورمێ و دێولان به ته‌واوی په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون و دووكانه‌كانیان داخست.
