حه‌وت چالاكی ژنی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا” له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندانی ئێڤین دا مان ده‌گرن.
حه‌وت چالاكی ژنی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی “ئازاده عابدینی”، “سپیده قوڵیان”، “شه‌كیلا مونفه‌رد”، “گوڵڕۆخ ئیرایی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” و “وی‌دا ڕه‌بانی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه له مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان مان ده‌گرن.
