“ئارمین ڕۆستەمی”، برای “ئایدا ڕۆستەمی”، پزیشکی گیانبەختکردووی خه‌ڵكی گورگان، “ئومێد نیازی”، برای “موحسین نیازی”، گیانبەختکردووی شاری دێولان، هەروەها “موعەید ساعیدی” و “ڕێزان ساعیدی”، برا و پووری “سارینا ساعیدی”، گیانبەختکردووی تەمەن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری سنە، چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، “ئارمین ڕۆستەمی”، برای “ئایدا ڕۆستەمی”، پزیشکی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی گورگانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هەر هەمان ڕۆژ “ئومێد نیازی”، برای “موحسین نیازی”، لاوی گیانبەختکردووی شاری دێولان، لە جاده‌ی نێوان دێولان – سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا. هاوکات “موعەید و ڕێزان ساعیدی”، برا و پووری “سارینا ساعدی”، لاوی گیانبەختکردووی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان ئازادی”دا گیانی لەدەست دا، لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی سنە دەستبەسەر کراون.
