ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به ناوی “هێمن موسته‌فایی” له به‌شی سنووری گوندی “دزاوه‌ر” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركه‌تگه‌ره‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌ی “هێمن” یان له گوندی دزاوه‌ر به‌بێ هۆكار داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و شانێكی هێمن فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “هێمن موسته‌فایی” پاش ئه‌و ڕووداوه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.