له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ كه پێكهاتبوون له دایك، باوك و دوو منداڵ پاش ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئۆتومبێله‌كه‌یان له نزیكی پاسگای كاسكین له جاده‌ی به‌زمانی ئێرانشار، گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له تایه‌ری ئۆتومبێله‌كه كردووه و به‌هۆیه‌وه ماشینه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی به ناوه‌كانی “شه‌وكه‌ت ناروویی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، “سوغرا ناروویی” ته‌مه‌ون ٣٨ ساڵ، “فاتمه ناروویی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “سه‌عید ناروویی”ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ گیانیان له ده‌ستدا.