ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، “شادمان عه‌بدی” چالاكوانی كرێكاری له‌لایه‌ن ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت و لیپرسینه‌وه‌ی لی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شادمان عه‌بدی” چالاكوانی كرێكاری له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سنه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی”ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداری بكات. جێگایی ئاماژه‌یه كه ناوبراو پێشتر له مانگی پووشپه‌ری سالی ڕابردوو به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” و” ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٣ ساڵ زیندانی “ته‌عزیری مه‌كحووم كرا.
