ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵیك له خۆیندكارانی كوردستان له بهیانیهیكی هاوبه‌شدا داووایان له لاوانی شۆرشگێری شاره‌كانی كوردستان كرد كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان به‌شداری بكه‌ن.
کۆمیتەی سه‌راسه‌ری خوێندکارانی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و ئێران دەکات، وەک هەمیشە، بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە غهلهتهكانی ببنەوە و ئێستاش لە ساڵیادی شەهیدبوونی “ژینا ئه‌مینی”دا و بە پشتیوانی لە بانگەوازی ٦ حیزبی کوردستانی دژ بە نیزام، دوکان و بازاڕەکان دابخه‌ن و به چوون بۆ سه‌ر گۆڕی گیانبه‌خت كردووانی شۆڕشی “ژینا” به‌شداری ناڕزایهتیهكانی ٢٥ی خه‌رمانان بكه‌ن.
