کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی لاوێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گه‌وهه‌رده‌شت

كوژرانی لاوێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گه‌وهه‌رده‌شت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، لاوێكی خه‌ڵكی شاباد و دانیشتووی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ ناویحه‌مید باقریله‌ كاتی وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،حه‌مید باقریله‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری گه‌وهه‌رده‌شت بانگه‌شه‌ی بۆ خۆپێشاندان كردووه‌ و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمی به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ری و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه‌. له‌كاتی تێكهه‌ڵچوون دا هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه چوار فیشه‌كیان پێوه‌ ناوه‌ و كوشتوویانه.