کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیلام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ئیلام به‌ ناوه‌كانی “فەخریە ئومێدی” و “بەتوول ئومێدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌نده‌ی ئه‌و شاره‌ ڕاگۆیزران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەخریە ئومێدی” و “بەتوول ئومێدی” به‌تۆمه‌تی “پڕوپاگەندە کردن لە دژی نیزام” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی ئه‌و دوو ناوبراوه‌ تا به‌ ئێستا به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.