ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” بازره‌سی شۆرایی هاوئاهه‌نگی ڕیكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌جایی كه‌ره‌ج كرا.
“جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” مامۆستای شاری تاران كه پێشتر به‌هۆی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی مووعلیمان له ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تیكچوونی باری ته‌ندرووستی له زیندانی قزڵحساره‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا.