کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی”

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ژینا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزئه‌مجه‌د ئه‌مینیباوكی هه‌میشه زیندووژینا ئه‌مینییان بانگهێشت و هۆشدارییان پێ دا كه‌ نابێت له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌ی، مه‌راسم به‌ڕێوه‌ ببات.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سه‌قز گوشاریان بۆئه‌مجه‌د ئه‌مینیهاوردووه‌ تاكوو ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كردۆته‌وه‌، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌ی دا قه‌سه‌ و باس بكات، به‌ توندترین شێوه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ئه‌شكان ئه‌مینیبرای ژینا كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگاداری چالاكییه‌كانی هه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.

بانگهێشتی سێ چالاكی كرێكاری سنه‌ بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت

سێ چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانیڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی،فه‌ردین میره‌كیوئێقباڵ شه‌بانیله‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه‌ كرێكارییه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سنه‌وه‌ بانگهێشت و لێێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشیژینابه‌شداری بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سێ چالاكه‌ كرێكارییه‌ پێشتریش پێشینه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان بووه‌.