ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه به ناوی “موختار كه‌ریمه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی “موختار كه‌ریمه” له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه، ناوبراو كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ له‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه حازر بووه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
