ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “ئادیشی جنووبی” له كه‌نگان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: تا ئێستا چه‌ند جار له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام، هیچ به‌رپرسێك نه‌چووه به ده‌م داخوازیه‌كانیانه‌وه.