ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لیدانیكی دوو ئامۆزای كاسبكاری خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ئه‌و دوو لاوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پوویا بابایی” و” ئارین بابایی” كه پێشتر به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قاچاخ له شاری ئیلام له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی كرماشان ڕاگوێزرابوون، ڕۆژی ڕابردوو به هۆی لیدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زوری هێزه‌كانی ڕژیم و پاش حه‌فته‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان، گیانیان له‌ده‌ستدا.
