له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دوو چاڵاكوانی كریكاری و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی “زاهدان” و” تاران” و به‌بێ به‌ڵگه‌یی قه‌زایی هه‌ر دووكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكوانیكی كرێكاری به ناوی “مه‌نسور ئه‌رباب زه‌هی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری زاهیدان، به لیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عاتێفه ڕه‌نگریز” چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “تاران” كه پێشتر به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبرین له، به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی شۆرایی ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و له مانگی گۆلانی ساڵی ١٣٩٨، به ١١ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و ٧٤ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو، بۆ جاری دووهه‌م له ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا، له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێگایی ئاماژه‌ییه تا به ئیستا هێچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شۆینی ڕاگیرانی ئه‌و دوو چالاكوانه له‌به‌رده‌ستدا نیه.