به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، لاوانی شۆڕشگێڕ له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و ئێران دیواری گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت پڕ كرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” دووپات كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیارنبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئیلام، كرماشان، ئاودانان، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز، مهاباد، زاهیدان، تاران، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، قه‌زوێن، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، ورمێ و چه‌ند شاری دیكه دیواری گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانیان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاند و داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد، به شێوه‌یه‌كی به‌رین په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٥ی خه‌رمانان بن.
