به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بانه بازاڕیان ئه‌و شاره‌یان بۆ فه‌رمانداری بانگهێشت كرد و هوشداریان دا كه له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان دا دووكانه‌كانیان دانه‌خه‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر كاسبكاران و بازاڕیان له شاره‌كانی كوردستان زیادی كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوو، بازاڕیانی شاره‌كانی سنه و سه‌قز هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرابوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بازاڕیانی شاری بانه له‌لایه‌ن فهرمانداریهوه گوشاریان خرایه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری نه‌كه‌ن.
