ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، “حاتەم خەزایی”، “نێدا کارگەر”، “ئیحسان و یەزدان خەزایی، دایک و باوک و براکانی “عیرفان خەزایی”، لە قوربانییانی ڕاپەڕینی شۆڕشی “ژینا”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریار لە پارێزگای تاران كران.
بەپێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان سەبارەت بە به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم بۆ “عیرفان خەزایی” هۆشدارییان داوه‌تە بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه نابێت له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری بكه‌ن و پاش لێپرسینه‌وه هه‌موویان ئازاد كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، “عیرفان خەزایی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری کەنگاوەری سه‌ر به پارێزگای کرماشان، لە ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شەهریاری تاران، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
