ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، “سیامه‌ند مۆعینی” هاوسه‌رۆكی حیزبی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕژیم هێرش بكاته سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتوانیان لێ ده‌كه‌ین.
“سیامه‌ند مۆعینی” ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه‌كای كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پژاك بێده‌نگ نامێنێت و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه ئه‌بێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتویانی له برا و خۆشكه‌كانی دانیشتوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. هه‌ڕشه‌كانی كۆماری ئیسلامی و دیاریكردنی كات بۆ چه‌كداماڵینی حێزبهكانی ڕۆژهه‌ڵات، بووه‌ته هۆی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی زۆرتر و نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موویان له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوبه‌شیان ڕێككه‌وتوون.
