ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی فوولاد كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فوولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان كرد سه‌ربه‌خۆیی سندووقی خانه‌نشینی فوولاد بۆ ئه‌و سندووقه بگه‌ڕێته‌وه و چیتر وه‌زاره‌تی ڕیفاه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئه‌و سندووقه نه‌كات.