به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ كرێكار له شاره‌كانی ڕه‌شت، لار و عه‌سه‌لوویه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون و سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی شه‌ممه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له كارگه‌یه‌كی شالیكوبی برنج له شاری ڕه‌شت ئاگركه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، سێ كرێكار له پاڵاوگه‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵی گازی پارسی جنووبی له عه‌سه‌لوویه، تووشی گازگرتوویی بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش ژاراوی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ١٧ی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی دوو بارهه‌ڵگر له جاده‌ی لار- به‌نده‌رعه‌باس، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.