به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی زانكۆی زانیای پزیشكی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی خوێندكارانی كچ و كوڕ، ده‌روازه‌ی زانكۆكه‌یان ڕووخاندووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، تا ئێستا له‌گه‌ڵ سێ په‌یمانكار وتوووێژیان كردووه به‌ڵام، كاتێك په‌یمانكاره‌كان زانیویانه مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و زانكۆیه چیه، ڕه‌دیان كردووه كه هاوكاریان له‌گه‌ڵ دا بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له خانه‌نشینكراوانی زانكۆ به‌ناوی “ئێقباڵ خاتری” گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زانكۆ واژۆه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكات. هه‌روه‌ها، له گۆشه و كه‌ناری ئه‌و زانكۆیه دووربینی چاودێری دانراوه و ئه‌و دووربینانه‌ش كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو زیانیان پێ گه‌یشتبوو، گۆڕدراون و دووربینی تازه له شوێنیان دانراوه.
