له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “عوسمان محه‌ممه‌دی” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه گیانی له ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییه‌كان، “عوسمان محەممەدی” کە بە مەبەستی کۆچکردن بۆ ئورووپا لە شاری وان نیشتەجێ بوو، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی لەلایەن پۆلیسی فاشیستی تورکیاوە به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرابوو، عوسمان ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری وان گیانی له ده‌ستدا.
