ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، خوێندکار، کەسایەتیی ئاکادێمیک، چالاکی مەدەنی و سیاسی، لە نامەیەکدا بۆ دادستانی تاران، خوازیاری ئازادیی “سامان پاشایی” پاڵه‌وانی خاوه‌ن میداڵیای جیهانیی زۆرانبازی خەڵکی سەقز بوون.
لەو نامەیەدا هاتووە: ئێمە، دوکتور “سامان پاشایی” ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆ، قارەمانی پێشووی میللی و ڕاهێنەری وەرزشی لە نزیکەوە دەناسین و ئاگاداری کەسایەتی، کردەوە و ئاکاری ناوبراوین و بە دڵنیاییەوە شاهێدی ئەوە دەدەین کە ناوبراو کەسایەتییەکی زانستی و کۆمەڵایەتیی دڵسۆز بۆ هەمووان بووە. بۆیە دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٥٨ ڕۆژەی سامان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە شیاو نازانین و داوای ئازادی و ڕێزگرتن لەم سەرمایە کۆمەڵایەتی و زانستییە دەکەین. “سامان پاشایی”، دوکتورای فیزیۆلۆژی و خۆراکی وەرزشی هەیە و ئەندامی ئاکادێمیای نەتەوەیی پزیشکیی وەرزشیی ئامریکایە کە لە زانکۆکانی کوردستاندا وانە دەڵێتەوە. ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی پووشپەڕ، “سامان پاشایی” بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراوه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان هاوكاری نه‌كات له ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌ری ده‌كرێت.
