ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازاد ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، هه‌واڵی هێرشكردنی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كار و چالاكییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازادی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دا هاتووه: مۆڵه‌تی كار و چالاكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌لایه‌ن جێگری فه‌رهه‌نگی زانكۆ هه‌ڵوه‌شێندراوه و حه‌راسه‌تی كۆلێژی ئابووری به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌وه‌ندی یاسایی و حقووقی ده‌ستی داوه‌ته چۆڵكردنی ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زانكۆ به‌نایاسایی ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ته‌نیا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانیارییه‌وه ده‌رئه‌چێت. شایانی باسه كه پێشتریش به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی بیرمه‌ندانی ئازاد له‌و زانكۆیه و له پێش چاوی خوێندكاران، “محه‌ممه‌دحسێن موسه‌وی” خوێندكار و ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان به لێدان له زانكۆ خسته دره‌وه.