ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “موته‌زا نورمحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شارستانی شه‌بسته‌ر و “محه‌ممه‌دڕه‌زا شه‌وقی” خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و مامۆستایه‌كی زانكۆی بیرجه‌ند به ناوی “محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی” له‌سه‌ركار ده‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مورته‌زا نورمحه‌ممه‌دی” به بیانووی تێكهه‌ڵچوونی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵ” به هۆی هه‌ڵبژاردنی ناوێكی توركی بۆ منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها چالاكێكی سیاسی به ناوی “محه‌ممه‌ڕه‌زا شه‌وقی” توێژینه‌ری بواری جیهانبینی و ئه‌ده‌بیاتی فارسی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی دا گیرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “محه‌مه‌د سه‌عاده‌تی” هاوشێوه‌ی ٢٨ مامۆستای دیكه‌ی زانكۆ له ئێران، به بیانووی پشتیوانیكردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو له زانكۆی بیرجه‌ند ده‌ركراوه.