کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “نیشتمان حسێن په‌ناهی” له‌ دێولان

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری نیشتمان حسێن په‌ناهی له‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازان له‌ چالاكییه‌كدا له‌ شاری كه‌ره‌جه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ سه‌ر مه‌زاری “نیشتمان حسێن په‌ناهی” له‌ گوندی “قڕۆچای” سه‌ر به‌ شاری دێولان و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و “لوقمان و زانیار مورادی” بوو و كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازان له‌ شاری كه‌ره‌جه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ سه‌ر مه‌زاری “نیشتمان حسێن په‌ناهی” و به‌ دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.